له شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووە. هه‌ر له
ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه هه‌ستی بۆ شیعر و مۆسیقا بوو. له
ته‌مه‌نی 8 ساڵاندا ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی شیعری كوردی كرد و
خوێندن و نوسینی كوردی له شیعره‌كانی مامۆستا قانع فێر بوو.
زۆرجار شیعره‌كانی مامۆستا قانعی ده‌كرد به گۆرانی و هه‌ستی
پاك و ناسكی منداڵانه‌ی خۆی پێ ده‌رده‌بڕی.
ساڵی 1998 ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران بوو له وڵاتی سوید نیشته‌جێ
بوو. له ته‌مه‌نی 15 ساڵاندا ده‌ستی به ژه‌ندنی ئامێری كه‌مان
(ویۆلۆن) كرد و له مه‌كته‌بی مۆسیقای "سه‌با" ده‌ستی به
خوێندنی تێئۆری مۆسیقا كرد.
كه‌ژاڵ له پاڵ مۆسیقادا خه‌ریكی شیعر نوسینیشه. بۆ خۆی ده‌ڵێت
شیعر نزیكترین هاوڕێمه كه هه‌موو سكاڵا و ده‌رده‌دڵێكی لا
ئه‌درکێنم. شیعره‌كانی كه‌ژاڵ له زمانی خۆیه‌وه وه‌ك
ئافره‌تێك نوسراوه. گوێگر به بیستنی گۆرانیه‌كانی، به باشی
تێده‌گا كه ئه‌و شیعرانه هه‌ڵقوڵاوی ناخی ئافره‌ته و ئه‌وین
و ئازار و هاوار و ئاواتی ژنێك تێیاندا خۆی ده‌نوێنێ.
كاتێ مامۆستا عه‌لی شه‌كوری كه هه‌ر له سه‌ره‌تای چالاکی
هونه‌ری كه‌ژاڵه‌وه، مامۆستا و هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ری بووه،
تێگه‌یشت كه‌ژاڵ ده‌نگێكی به‌سۆزی هه‌یه، پێشنیاری پێدا
شیعره‌كانی خۆی ئاوێته‌ی مۆسیقا بكات و بیكاته به‌رهه‌مێکی
گۆرانی.
به‌رهه‌می "جوانترین وشه" یه‌كه‌مین ئاڵبۆمی گۆرانی كه‌ژاڵه.
ئه‌م ئاڵبۆمه که پێک هاتووه له 6 گۆرانی له هۆنراوه‌کانی
که‌ژاڵ و ئاوازی مامۆستا عه‌لی شه‌کووری ساڵی 2006 پێشکه‌شی
هونه‌ردۆستان کرا. دووهه‌م ئاڵبۆمی که‌ژاڵ ئاده‌می به ناوی
"وڵاتی عه‌شق" ساڵی 2009 بڵاوکرایه‌وه و چه‌ندین
به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و گۆرانی دیکه به شێوازی کلیپ نراوه‌ته
به ده‌ستی لایه‌نگرانی ئه‌ده‌ب و مۆسیقا. چالاکییه‌کانی
که‌ژاڵ ئاده‌می له بواری شیعر و گۆرانیدا به‌رده‌وامه.
كه‌ژاڵ هه‌ستی خۆی بۆ شێعر‌و مۆسیقا به‌م وشانه ده‌رده‌بڕێ
:
"
مۆسیقا هاژه‌ی دڵی پڕ هه‌سته و شیعر زایه‌ڵه‌ی هه‌ستێكی
به‌سۆز. كاتێ كه پشكۆی شیعر‌و مۆسیقا پێكه‌وه ده‌كه‌ونه گڕگرتن،
ئه‌و كاته‌یه كه جوانترین وشه‌كان له ئامێزی به‌تینی
گۆرانیێكدا خۆیان ده‌نوێنن. به‌رهه‌مه‌كانم پێشكه‌شی هه‌موو
ئه‌و دڵانه ده‌كه‌م كه بۆ ئازادی، بۆ عه‌شق و بۆ ئینسانیه‌ت
لێ ئه‌ده‌ن. جوانترین
وشه‌م پێشكه‌ش ئه‌که‌م به‌و هونه‌رمه‌ندانه و مامۆستایانه‌ی وا
هونه‌ر و مۆسیقا لایان به ڕێزه و بۆ په‌ره‌پێدانی تێ
ده‌كۆشن.".........
|