چاوی دڵ ... کلیپی نوێی

چاوی دڵ, ناونیشانی نوێترین گۆرانیمە لە هۆنراوەی خۆم و ئاوازی مامۆستا عەلی شەکووری. "چاوی دڵ" درکاندنی هەستە شاراوەکانە و نامەیێکە بۆ ئیعتیرافی عەشق بۆ مەعشوق. ئەم بەرهەمە دیاری منە بۆ هەموو ئەو عاشقانەی مەعشوق لە هەستیان بێ ئاگایە. 
ساڵی 2014 بۆ ئێمە و نەتەوە و وڵاتەکەمان ساڵێکی ڕەش بوو. بەشێک ڵە نیشتمانی ئازیزمان کەوتە ژێر سێبەری هەوری ڕەشی ناحەزانمان. بۆ ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتییەکانمان ژیان ڕووی ناخۆشی خۆی پیشان دا و دڵەکانمان خەمبار بوو. ئێستا کە ساڵ نوێ بوەتەوە، لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەم ساڵی نوێدا بە پێشکەش کردنی ئەم بەرهەمە نوێم هیوادرم بتوانم گوڵی بزە بچێنمە سەر لێوەکانتان و بەو هیوا کە بتوانێت ببێتە هۆی پشوودانتان و شادکردنی دڵەکانتان بۆ چرکەساتێک. ئاواتی ساڵێک ڕووناکتر و ئارامتر لە پار بۆ نیشتمان و هەموو ئێوە ئازیزان. ڕۆژ لە وڵاتی ئێمە هەرگیز ئاوا نابێت ..
کەژاڵ ئادەمی

 
     
گۆرانی پەنجەرەیەكە لێوەی دەڕوانمە ڕابردوو و تێیدا ژیان تەفسیر دەكەم
ڕۆژنامەی هەولێر ژمارە 1822
 
     
قه‌‌سیده‌‌ی زریکه
 
پێشکه‌‌شه به شه‌‌هیدانی کوردستان و گوڵه له‌‌سێداردراوه‌‌کانی ڕۆژهه‌‌ڵات.
 
     

دڵی من ... بەرهەمی نوێ  2013

"دڵی من" دیاری ئه‌‌مجاره‌‌‌‌مه بۆ هه‌‌موو ئه‌‌و دڵانه‌‌ی له بێده‌‌نگیدا ده‌‌توێنه‌‌وه. قه‌‌سیده‌‌ی شه‌‌یدایی و چیرۆکی دڵته‌‌نگیم هۆنیوه‌‌ته‌‌وه و به‌‌رۆکی بێده‌‌نگی ئه‌‌دڕم و به‌ده‌‌م نه‌‌رمه‌‌بای ئاواز و مۆسیقاوه ده‌‌بمه میوانی ساته‌‌کانتان.
"دڵی من" هۆنراوه‌‌ی خۆم، له‌‌ ئاواز و مۆسیقای مامۆستا عه‌‌لی شه‌‌کووری، به سه‌‌رپه‌‌رشتیاری ده‌‌رهێنه‌‌ر به‌‌ختیار فه‌‌تاح و کامێرای سامان جه‌لال به‌‌رهه‌م هێنراوه و پێشکه‌‌شی جه‌‌ماوه‌‌ری هونه‌‌ردۆست ده‌‌کرێت. له‌م کلیپه‌دا شانازی ئه‌‌وه‌‌م هه‌‌یه به‌‌ڕێز "زه‌‌رده‌‌شت ڕاد" یه‌‌کێک له ئاکته‌‌ره تواناکانی فیلم و شانۆی وڵاتی سویدم له‌‌گه‌‌ڵ خۆم ببێت.

به‌‌و هیوای دیاریێکی شیاو بێت بۆ ئێوه که گوێم لێده‌‌گرن و هه‌‌ناسه‌‌ی شیعر و ئیلهامی ئاوازه‌‌کانمن

که‌‌ژاڵ ئاده‌‌می

 
 
     

چیرۆکی با" نوێترین به‌‌رهه‌‌می ئه‌‌ده‌‌بی "که‌‌ژاڵ ئاده‌‌می" به شێوازی کلیپ

هۆنراوه‌ی "چیرۆکی با" له نووسینی که‌‌ژاڵ ئاده‌‌می، گێڕانه‌‌وه‌‌ی به‌‌شێکه له به‌‌سه‌‌رهاتی ژیانی شاعیر و پێشکه‌‌شه به هه‌‌موو ئه‌‌و منداڵانه‌‌ی تامی تاڵی جوودایی و دابڕانیان چێشتووه

کلیپی "چیرۆکی با" له لایه‌‌ن "ئه‌‌نستیتۆی مۆسیقای سه‌‌با" به‌‌رهه‌‌م هێندراوه و ده‌‌خرێته به‌‌رده‌‌ستی لایه‌‌نگرانی شیعر و ئه‌‌ده‌‌بی کوردی

 
     
کیژی ئاگر   
     
 غەمگین و دڵ پەشێوم 
ئه‌‌م گۆرانیه جه‌‌ساره‌‌تی ته‌‌قلید و هه‌‌نگاو نانه جێ پێی مامۆستا سه‌‌ید عه‌‌لی ئه‌‌سغه‌‌ر نییه. ته‌‌‌نیا چریکه‌‌یێکه بۆ خۆشه‌‌ویستی ئه‌‌و ده‌‌نگه نه‌‌مره که ساڵانێکه هاوده‌‌می ته‌نیاییه‌‌کانمه